سێ پەرتووک وەرگێڕدرانە سەر زمانی کوردی

15:57 - 11 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: دوو وەرگێر لە نووسەرانی شارەکانی سەقز و دیواندەرە، سێ پەرتووکیان لە بیاڤی فەلسەفە و وێژەدا وەگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پەرتووکی \"دەسپێکێک بۆ فەلسەفە و ئەدەبیات\" بەزمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.

زانکۆ یاری وەرگێڕی ئەو پەرتووکە، خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی ئینگلیسی لە زانستگەی کوردستان(سنە)یە و پەرتووکەکەیشی لەلایەن بڵاوکراوەی \"گمان\"ەوە لەچاپ دراوە.

\"\"
زانکۆ یاری خەلکی دیواندەرە
ناوبراو، \"توانایی زمانی کوردی و نەبوونی سەرچاوەی پێویست لەبواری فەلەسەفە\"ـی، بەهۆکاری وەرگێرانی\"دەسپێکێک بۆ فەلسەفە و ئەدەبیات\" لەقەڵەم داوە.

ئەو پەرتووکە لەلایەن ئوولە مارتین ئێسکیلاس نووسراوە و لە ئێرانیش کراوەتە فارسی.

هەروەها زاهید ئارامی، مامۆستا و وەرگێڕی سەقزی، دوو پەرتووکی بڵاوکرانەوە.

\"\"
زاهید ئارامی
پەرتووکەکان بە ناوەکانی \" نەقڵە نوقڵەکانی بابەگیانم\" و \"کەرگەدەن\" لەلایەن بڵاکراوەی \"بیریار\"ـی سەقزەوە چاپ کراون.

\" نەقڵە نوقڵەکانی بابەگیانم\" بەرهەمی نووسەری ئامریکایی ئێرسکین کاڵدوڵ و \"کەرگەدەن\"ـیش بەرهەمی شانۆنووسی فەڕانسەوی ئوژێن یۆنسکۆیە.

لە سەقز سێ بڵاوکرەوەی \"بیریار\"، \"گوتار\" و \"محەممدی\" بوونی هەیە کە پەرتووکی ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی لەچاپ دەدەن.