سێ وڵات سەبارەت بە دۆخی كوردەكان پێشنیاریان بە حكوومەتی ئێران داوە
13:13 - 10 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: زۆرترین و بەرچاوترین پێشنیارەكانی مافی مرۆڤی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە كۆتایی هێنان بە پێشێڵكارییەكانی دەرحەق بە ژنان، پێڕاگەیشتن و پێداچوونەوە بە مافی كەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەكان و هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵگەی جیهانی بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رێكەوتی ٩ هەتا ١٣ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، دووهەمین خولی تاوتوێ كردنی دۆسیەی مافی مرۆڤی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شۆرای جیهانی مافی مرۆڤ بەڕێوە چوو.
لەكۆتایی ئەو دانیشتنەدا، ٢٩١ پێشنیار كە زۆربەیان لەگەڵ ویست و داخوازی كۆمەڵگەی مەدەنی ئێران و چالاكانی مافی مرۆڤی هاوتەریبە، پەسند كراوە.
ئەم پێشنیارانە لەلایەن گرووپی كاری \" مافی مرۆڤ بۆ هەموو ئێرانییەكان\" گەڵاڵە و كاری وەرگێڕانی بۆ كراوە.
١٠٤ وڵات پێشنیاری خۆیان پێشكەش بە هەیئەتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كردووە و هەتا سەرەتای بەهاری ساڵی داهاتوو(كۆتایی مارس) دەرفەتیان بەئێران داوە كە بە ئەرێنی یان نەرێنی وڵامی ئەو پێشنیارانە بداتەوە.
لەو پێشنیارانەدا، ئوتریش، ئوسترالیا و فەرانسە زۆر بە روونی باسیان لە پێشێڵكردنی مافی نەتەوەیی كوردەكان كردووە و نزیك بە ١٥ وڵاتی دیكەش سەبارەت بە لابردنی سیاسەتە هەلاواردنیەكانی حكوومەتی ئێران پێشنیاریان كردووە.
هەیئەتی ئوتریشی ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە پێویستە هەلاواردنەكان بە دژی كەمینە مەزهەبییەكانی وەكوو كورد، بەهایی و عەرەب و ...، كۆتایی پێ بهێنرێ هەتا بتوانن كەڵك لەمافەكانیان وەربگرن.
لە پێشنیارەكەی فەرانسە و ئوسترالیادا باس لە كۆتایی هێنان بە سەركوتی بەهایی، كورد، ئەهوازی و مەسیحییەكان كراوە.
ئەرمەنێستان، لوبنان، هولەندـ زلاندنۆ، سوید، دانمارك، بەحرین، ئافریقای باشوور و ... بۆ وێنە لەو وڵاتانن كە خوازیاری بایەخدان بە كەمینەكانی ئێران و گرووپە مەزهەبیەكان بوون و داوایان لە حكوومەتی ئیسلامیی كردووە رێز لە مافی ئەو كەمینانە بگرێت.
\"گشت مافی مرۆڤ، بۆگشت ئێرانییەكان\" هیواخوازە ئەو پێشنیار و خاڵانە لە ناو كۆمەڵگەدا ببێتە ویستی گشتیی هەموو كۆمەڵگەی ئێران و كۆمەڵگەی مەدەنی هەتا كۆماری ئیسلامیی ناچار بكرێت كە لانی كەم بەشێك لەو داخوازیانە جێبەجێ بكات.
بەردەنگانی ئاژانسی كوردپا دەتوانن بۆ بینین و خوێندنەوەی دەقی پێشنیاری وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دەوڵەتی ئێران، سەردانی بەشی هەواڵە فارسییەكانی كوردپا بكەن.