سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپادان

16:04 - 25 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: سێ هاوووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، نزیک بە مانگێکە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی \"شەهاب مەیهەنخا، عادڵ سالم فەرد و ئەیووب مووسەوی\" کە لە کۆتایییەکانی مانگی گەلاوێژدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، لە گرتووخانەن.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر و هەنووکە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپادا ڕاگیراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە کورد لە گرتووخانە \"لە بوونی پارێزەر\" بێبەرین.

لەو پەیوەندییەدا، سێ هاوووڵاتییە کورد، خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوەکانی \"جوبرئیل سالم فەرد، ئەیووب بەهرام نژاد و حامید خالقی\" لە کۆتایییەکانی مانگی گەلاوێژ، بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" دسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کران.