سێ هاووڵاتیی کورد لە کوردستاندا، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

09:43 - 14 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی "سنە، دێولان و بۆکان"، بە هۆکاری ناڕوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی "کەیوان محەممەدی"، کوڕی "عەلی ئەشرەف"، بە هۆکاری ناڕوون، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەزەڵوەز، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی "گەوهەر"، لە گەڕەکی نایسەری شاری سنە، بە هۆکاری نادیار لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، خۆی کوشت.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، لاوێکی بۆکانی بە ناوی "سەید بەهادین قوڕەیشی ئازەر"، کوڕی "حوسێن"، لەنێو باخەکەی خۆیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردەش، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.