سێ هاووڵاتیی کورد لە سەقز دەسبەسەر کران

16:56 - 27 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارستانی سەقز، لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی "ڕەئووف شێخی"، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، هێرشیان کردە  سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بە ناوەکانی "حامید شێخی، نەبی مەلاوەیسی و ئەیووب خانیـ"ـیان دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم سێ کەسەدا، بێڕێزییان بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە.

تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی شێخی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو سێ هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ کەسە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.