سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ئازاد کران

12:01 - 23 خاکەلێوه 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەحمەد پەیغامی"، "هادی حوسێن‌زادە" و "محەممە ئازەرەخش" خەڵکی شاری "نەڵوسـ"ـی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرابوون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بانگهێشت کردبوو".

ئەو سێ هاووڵاتییە پاش چەند کاتژمێر بە دانانی بارمتە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ئازاد کرابوون.

وێنە: هادی حوسێن‌زادە، ئەحمەد پەیغامی و محەممەد ئازەرەخش