سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران

12:42 - 28 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "پیرۆت تابناک"، فەرهەنگ کەرامت (ئالانی)" و "یەعقووب مەحموودی ئازەر" خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی سەر بە شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

"پیرۆت تابناک" بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی، "فەرهەنگ کرامت" بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆنی و "یەعقووب مەحموودی ئازەر" بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخی دادگاییەکەیان لە زیندانی شنۆ ئازاد کراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری بوونە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، "فەرهەنگ کەرامەت" و "یەعقووب مەحموودی ئازەر" دوای تەواوبوونی قۆناخی لێپرسینەوە لە یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری شنۆ گوازرانەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژ، "پیرۆت تابناک" دوای تەواوبوونی قۆناخی لێپرسینەوە لە یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ بۆ شاری "شنۆ" گوازراوەتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژ، "یەعقووب مەحموودی ئازەر" بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری ورمێ گوازرابووە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژ، "فەرهەنگ کەرامەت" و "پیرۆت تابناک" بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری ورمێ گوازرابووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو سێ هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.