سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

17:26 - 17 جۆزەردان 2720

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "حیسامەدین پیرانی" بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و "سەلام باپیروەند" بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان لە ڕۆژانی ڕابردوو، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوون.

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، "سەلام باپیروەند" و "حیسامەدین پیرانی" کوڕی "زاهیر" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەروەها "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" لەگەڵ "ئەحەد مەحموود حەسەن"، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بەدەست نەهاتووە.