سێ هاووڵاتیی عەرەب و بەلووچ دەستبەسەر کران

21:04 - 24 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی عەرەب و بەلووچ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری ئەهواز، ڕۆژی هەینی ٢٢ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی عەرەبیان لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستن.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە، بە ناوەکانی \"ڕەیاز بترانی\" تەمەن ٢٠ ساڵە و \"وەلید عوبیداوی\" خەڵکی کوی عەبدوڵڵایی ئەهواز ڕاگەیەنراوە.

دەگوترێ، برایەکی ڕەیاز بترانی، خەڵکی کوی عەلوی ئەهوازە و یەکێک لە کوژراوەکانی ڕوودوای پشێویی ئەهواز لە ساڵی ٨٤ی هەتاوییە، و ئەو بنەماڵەیە بە هۆی چالاکییەکانیان چەندین جارچەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئەهوازە دەستبەسەر کراون.

هەواڵدەریی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران \"هێرانا\"، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە؛ دایکی ڕیاز لەکاتی دەستبەسەر کردنی کوڕەکەی‌دا، دەستی کردەوە بە دروشمدان لە دژی هێزەکانی حکوومەتی و ئەمەش بووتە هۆی شکاندنی کەرەسە و پشکنینی ماڵەکەیان و ئەو باوکی ئەو زیندانییەش، دەستبەسەر کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی \"ڕەحیم بەخش\" کوڕی دڵگوش، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢١ گەلاوێژ، لە ناوچەی کوەون سەر بە شاری سەرباز، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە بەلووچە دوکاندارە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی ناڕوونە.