سێ هاووڵاتیی سەقزی لە سنووری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا
16:15 - 4 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی بەخشی \"سەرشیو\"ی سەر بە شاری سەقز لە سنووری نێوان مەریوان و پێنجوێن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حوسێن كەرەمی كوڕی مەحموود خێزاندار و خەڵكی گوندی \"سەڵتەكەڵتوو\"، خالید قاسمی خەڵكی گوندی \"گەوەر قەڵا\"ی سەر بە بەخشی سەرشیوی سەقز لەگەڵ كەسێكیتر رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 2ی خەرمانان لەسەر سنووری مەریوان و پێنجوێن كەوتوونەتە سەر مینی چێنراو و گیانیان لەدەست داوە.
هەتا ئێستا شوناس و ناوی كەسی سێیەم بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا روون نەبۆتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار و نزیكی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە كوژراوە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، ئەو سێ كەسە بە مەبەستی كار و دابین كردنی بژیوی ژیانیان ویستوویانە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
بەهۆی بوونی دەرەتانی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان زۆرێك لە پیشەوەر و كرێكارانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
دیاردەی مەرگی هاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و سەرسنوورەكان بەهۆی دیاردەی تەقینەوەی مین، بۆتە مەترسییەكی بەردەوام و جیددی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان و وەكوو مەترسییەكی هەمیشە لە بۆسە لە ئارا دایە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی تەقینەوەی مین 7 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 9 كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەم رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ژومارەی راستەقینەوی كوژراو و بریندارەكانی رووداوی تەقینەوەی مین لە كوردستان لەو رێژەیە زیاترە.