سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بۆ سنە ڕاگوێزران
16:01 - 18 سەرماوەز 2721
سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی "زانکۆ مەسعوودی" کوڕی "ڕەسووڵ" و تەمەن ٢٢ ساڵ، "محەممەد فەدەوی" کوڕی "عەبدوڵڵا" و تەمەن ٢٣ ساڵ و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" کوڕی "محەممەد" و تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندەکانی "مەڵقەڕەنی" و "یازی بڵاغی" سەر بە سەقز، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاندووە: "ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەسبەسەربوونیان لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری بوونە".
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، ناوبراوان بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
وێنە: محەممەد فەدەوی، ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی و زانکۆ مەسعوودی