سێ هاووڵاتیی دیکەی سەقز و بۆکان به کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

10:20 - 24 رەشەمه 2719

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی ڕابروودا، هاووڵاتییەک و ئەمڕۆ شەممە هاووڵاتییەکی دیکەی سەقزی کە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا ببوون گیانیان لەدەست دا.

شاری سەقز بە هۆی ڕێژەی زۆری تووشبوونی هاووڵاتییان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە، بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، هەتا ئێستا ١٥ کەس لەو شارە بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ژنە هاووڵاتییەکی تەمەن ٨٢ ساڵەی خەڵکی شاری بۆکان، کە تووشی کۆرۆنا ببوو، گیانی لەدەست دا.

ئەمە دووهەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی بۆکانه کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بە کۆرۆنا گیانی لەدەست داوە.