سێ هاووڵاتیی دیکە لە جوانڕۆ دەستبەسەر کران

16:19 - 14 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەختیار وەلییان، ئیدریس محەممەدی و موعین مستەفایی"، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری "جوانڕۆ"دا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

پاش تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، لە چارەنووسیان زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

تا ئێستا بەدواچوونەکانی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ زانیاری لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان بێ وڵام ماوەتەوە.