سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

10:53 - 26 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەحمەدی"، "ئیدریس بەهرامیان" و "فەرید درەخشانی" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەیان لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری مەریوان کرابوون.

ئەو سێ هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوون.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو سی هاووڵاتییە زانیارییەکی ئەوتۆ بەدەست نەهاتووە.