سێ هاووڵاتیی تەنگیسەری بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سنە کران

14:32 - 17 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بانگهیشت کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بانەمەڕ، شۆرای گوندی تەنگیسەر و دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە، لیپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گوندی تەنگیسەر، شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی \"سەڵمان عەبدی\"، شۆرای گوندی تەنگیسەر، \"ئەیووب و ئارمان محەممەدی\"، کوڕی ئەمیر، ڕاگەیاند.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش بانگهێشتکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، ئامبوڵانسی گوندی تەنگیسەریان، کە بە پارەی خەڵک کڕاوە، لەگەڵ خۆیان بردووە.

بانگهێشتکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، هێشتا ناڕوونە.