سێ هاووڵاتیی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران
10:19 - 22 رەشەمه 2721
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەرسەلان نیکخا" تەمەن ٢٧ ساڵ کوری عارف، "عەتا فەتاحی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەد و "ئارش نەوزەری" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی فایەق خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراون.
هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو سێ هاووڵاتییانە بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە گوندی "سەردۆش" بووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـیان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کردبوو.