سێ هاووڵاتی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران
15:18 - 5 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی ئیعدامی سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێی جێبەجێ کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی کورد خەڵکی شارەکانی ورمێ و مەهاباد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و بازرگانی کردن بە ماددەی هوشبەر، لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارە دران.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەهاباد شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە\"فەتاح ئەمینی\" ڕاگەیاندووە.
دەزگای قەزایی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کردبوو.
هەروەها رۆژی چوارشەممە چواری گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی سەڵماس و ورمێ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی سڕکەر لە سێدارە دران.
شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی \"فەرهاد مووسازادە\"و \"داوود ماڵدار\" ڕاگەیەندراوە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانیش زۆربەی ئێعدام کراوەکان کەسانێک بوون کە بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەی سڕکەر ئێعدام کراون.
ئێران لە پاش چین، دووهەمین وڵات بە ئەژمار دێت لە ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی خۆی.