سێ هاووڵاتی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکانیان ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران

11:12 - 1 خەرمانان 2721

ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عوبەید ئەنوەری"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی شنۆ و "جەلال قادرزادە"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی "نەڵۆس"، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرابوون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.