سێ هاووڵاتی لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کران

16:36 - 17 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "هادی مەحموودی، ئەیووب عوسمانی و ستار وەیسی" خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئەو شارەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراونەتەوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

لە دەسپێکی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا لە شاری جوانڕۆ، دەیان هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە هاووڵاتییانی ناڕازیی دەسبەسەرکرا، خۆیان دەبوێرن.