سێ ناوەندی پزیشك قانوونی لە پارێزگای كوردستان داخران
15:36 - 16 سەرماوەز 2711
كوردپا: سێ ناوەندی پزیشك قانوونی لە شارەكانی دێگولان، مەریوان و دیواندەرە بەهۆی كەمیی دوكتور و پەرستار داخراون.
ئاستی كەمیی مووچەی مانگانە و ئیمكاناتی پزیشكی هۆكاری سەرەكیی نەبوونی دوكتور لە ناوەندە دەرمانییەكانە و لە ئەنجامدا ئەو ناوەندە پزیشكیانەی لەگەڵ كێشە و ئاریشە بەرەوڕوو كردووە.
غولامڕەزا هومایوون، لێپرسراوی گشتیی پزیشك قانوونیی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، سەرەڕای وەڕێ خستنی هێندێ بەشی تایبەت بە نەخۆشەكان و هێنانی ژمارەیەك كەلوپەلی پێویست، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ ژماەی پزیشكەكان روو لە كەمی دەكەن.
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری ئەو لێپرسراوەوە بڵاوی كردەوە، هەرچەندە هەیئەتی دەوڵەت لە كاتی سەردانیاندا هێندێ پڕۆژەیان پەسەند كرد، بەڵام هەتا ئێستا نەچوونەتە قۆناخی جێبەجێ كردنەوە.
هومایوون لەو باوەڕە دایە، داخرانی ئەو سێ ناوەندە پزیشك قانوونیە لە شارەكانی دیواندەرە، دێگولان و مەریوان پێوەندیی راستەخۆی بە نەبوونی دوكتور و پرستارەوە هەیە.