سێ مامۆستای خانەنشین کراوی شاری کرماشان بێتاوان ناسران

14:14 - 6 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای گشتیی و ئینقلابی شاری کرماشان، سێ چالاکی سێنفی مامۆستایانی، لە تۆمەتەوەپاڵدراوەکانیان، بێتاوان ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ چالاکی سێنفی مامۆستایانی شاری کرماشان بە ناوەکانی \"خان عەزیز ئیسماعیلی، تەها نەسیری و منوچێهرئاقابەیگی، کە بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی\"، تۆمەتبار کرابوون، لە لایەن دادگای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە، بێتاوان ناسێندران.

ئەو سێ چالاکە سێنفییە، بە حوکمی دادگای گشتیی و ئینقلابی شاری کرماشان، لە تۆمەتەوەپاڵدراوەکانیان بێتاوان ناسێندران.

دادگای گشتیی و ئینقلابی شاری کرماشان بەشداری ئەوانی، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، تایبەت بە باری ژیان و گوزەرانی مامۆستایان ڕاگەیاندووە.

ئەو سێ فەرهەنگییە خانەنشێن کراوە، ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایان و فەرهەنگییەکانی خانەنشێن کراوە، بە هۆی جێبەجێ نەکردنی داخوازییە سێنفییەکانیان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کران.