سێ لاوی سەقزی لە ئاودا خنکان
16:50 - 13 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە دوو رووداوی جیاوازدا لە ناوچەی سەقز، سێ لاوی کورد لە بەنداو و چۆماوەکانی ناوچەی سەقزدا خنکان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی رابردوو، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەلکی گوندی عارەبەلەنگ، لە چۆمی جەغەتووی شاری سەقز، لە نزیک گوندی کەچەڵ مینگان لە ئاودا خنکا.
ئەو لاوە تەمەن ١٧ ساڵەیە، ناوی (یادگار کەرەمی) بووە، کە تەرمەکەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە ئاو هێندراوەتە دەرەوە.
هەروەها رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ دوو برای تەمەن ٢٨ و ٣٠ ساڵ بەناوەکانی محێدین و محەمەد رەحمانی لە بەنداوی ساروقامیشدا خنکان.
ئەو دوو لاوە کوردە خەڵکی قاراوای سەقز بوون، کە بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردندا تووشی ئەو رووداوە بوون و گیانیان لەدەست داوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٥ لاوی کوردی خەڵکی ناوچەی سەقز لە بەندا و چۆماوەکانی ناوچەی سەقز، لە ئاودا خنکاون.