سێ شانۆنامەی کوردی لە پەرتووکێکدا بەچاپ گەیشت

15:27 - 20 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنە نووسەرێکی کرماشانی پەرتووکێکی لەبیاڤی شانۆنامەی کوردی‌دا بڵاوکردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پەرتووکێک لەژێرناوی \"نمایشنامەیگ ئەڕا بازی\" بە قەڵەمی نەسرین باباخانی لەلایەن وەشانگەی \"داستان\" لەچاپ درا.

ئەم پەرتووکە، سێ بەرهەمی شانۆیی لە ٧٠ لاپەڕەدا لە خۆگرتووە کە یەکێک لەو شانۆنامانە پارەکە توانی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی \"ئامەد\" لە کوردستانی تورکیە وەدەست بێنێت.

نووسینی پێشەکیی ئەو کتێبە لەلایەن دوکتور بێهرووز چەمەن ئارا بووە و ژیار جەهانفەرد هەڵەچنیی کردووە.

\"\"
نەسرین باباخانی
پێشتر بەهەمی دیکەی خاتوو نەسرین بەچاپ گەیشتوون کە دەتوانین هێما بۆ کورتە چیرۆکی \" مشتێ خوه‌شی\" و وەرگێڕانی شانۆنامەی \" واریاسیون ئۆرده‌ک\" بکەین.

پەرتووکی \"نمایشنامەیگ ئڕا بازی\" بە زاراوەی کرمانجی خواروو(کوردی کەلهۆڕی) نووسراوە و بەزوویی لە کتێبفرۆشییەکانی کرماشان، ورمێ، سنە و ئیلام دادەنرێت.

نەسرین باباخانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری کرماشان لە دایک بووە و لە ئێستادا خوێندکاری دوکتورای وێژەی ئینگلیسی لە وەڵاتی ئاڵمانە.

ناوبراو لە ساڵی ٨٥ی هەتاوییەوە سەرقاڵی نووسین لە بواری زمان و ئەدەبیاتی کوردیدایە.

لینکی پەیوەندیدار:
بەڕێوەچوونی کۆڕێکی رەخنەیی لە بەرهەمی چرۆکنوسێکی کورد لە کرماشان + وێـــنە