سێ رێكخراوی مەدەنیی كورد داوای نەمانی سزای سێدارە لە ئێران دەكەن
13:18 - 19 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بە بۆنەی 10ی ئوكتۆبر (19ی رەزبەر) رۆژی جیهانیی خەبات بەدژی سزای لە سێدارەدان، سێ رێكخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤی كورد لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا خوازیاری نەمانی سزای سێدارە لە ئێران و رزگار كردنی گیانی 30 زیندانیی سیاسیی كوردن.
\"كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، ئەنجومەنی ژنانی ئازەر میهری كوردستان و یەكیەتیی بنەماڵەی چالاكانی بەندكراوی كورد\" ئەو سێ رێكخراوە مەدەنیەی كوردن كەلە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا وێڕای مەحكووم كردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران و بەتایبەت كوردستان و گەڕاندنەوەی بەها و كەرامەتی مرۆڤ، داوایان لە هەموو رێكخراوەكان و كەسایەتییە چالاكەكانی ئەم بوارە و وڵاتان كردووە لەم پێناوەدا هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ.
لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بە ئەشكەنجە و ئازاری زیندانیان، حوكمی درێژخایەن و ئیعدامی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێران كردووە و كۆمەڵێك ئاماریان لەمەڕ رێژەی ئیعدام كراوانی كوردستان خستۆتە روو.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەی ئەو سێ رێكخراوە مەدەنیەدا ئاماژە بەناوی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز كراوە كەلە چەند ساڵی رابردوودا ئیعدام كراون و بەپێی ئامارێك كە لەو بەیاننامەیەدا خراوەتە روو تەنیا لە ساڵی 1358ی هەتاوییەوە هەتا ساڵی 1370، لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 832 كەس گوللەباران كراون.
لە كۆتاییدا جەخیتان لەسەر پاراساتنی بەها و كەرامەتە مرۆییەكان كرۆدتەوە و خوازیاری كۆتایی هێنان بە سزای ئیعدام بوون و داوایان لە كەسایەتی و چالاكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و رێكخراوە سیاسییەكان كردووە بۆ راگرتنی خێرای سزای ئیعدام لە ئێران هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ.
رۆژی 10ی ئوكتۆبر (19ی رەزبەر) بۆ یەكەم جارساڵی 2003 لە ئورووپا وەك هەوڵێك لەپێناو بەرگری و پشتیوانی لە حورمەت و كەرماتی مرۆیی بەناو \"رۆژی جیهانیی بەدژی ئیعدام\" ناودێر كرا و بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 90%ی ئیعدامەكان لە جیهان لە شەش وڵاتی چین، ئێران، عەرەبستان سعوودی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەمەن بەڕێوە چوون.