سێ بەرهەمی ئەدەبی وەرگێڕدرانە سەر زمانی کوردی

20:58 - 10 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: سێ بەرهەمی ئەدەبی لەلایەن دوو وەرگێڕی کوردەوە وەرگێڕدرانە سەر زاراوەی هەورامی و چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ کتێبی سەفەرکانی گالیوێر ، کە بە سێیەمین شاکاری ئەدبیی جیهان ئەژمار دەکرێت، لەلایەن هومایوون محەمەدنژادەوە وەرگێڕدرایە سەر زاراوەی هەورامی و دەزگای چاپ و بلاوکردنەوەی \"ئەڤین\" لەشاری مەریوان چاپ و بڵاوی کردەوە.

\"19724.jpg\"
هومایوون محەمەدنژاد
سه‌فه‌ره‌کانی گالیوێر به‌رهه‌می نووسەری ئیرلەندی \"جاناتان سویفێت\"ـە کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوەو لەلایەن عەلی‌رەزا نیعمەتیەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

لەلایەکی دیکەوە دوو کۆمەڵە شێعری نویی فارسی لەلایەن شاعیر و نووسەرێکی کوردی خەڵکی شاری پاوەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زاراوەی هەورامی و لەقاڵبی کتێبێکدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

\"19723.jpg\"
محەمەدئاشنا عەباس مەنش
ئەو بەرهەمە کوردییە، کە لەلایەن (محەمەدئاشنا عەباس مەنش)ـەوە کراوەتە کوردی، لەکتێبی شێعریی \"پاکەتێک جگەرە لەتاراوگە\" بەرهەمی رەزا برووسان و کتێبی شێعریی \"جیهان چاومان لەسەر هەڵناگرێت\" بەرهەمی ئیلهام ئیسلامی، پێکهاتووە.

ئەو دوو بەرهەمە فارسییە، هەتا ئێستا کۆمەڵێک خەڵاتی ئەدەبیی وەکوو \" خەڵاتی ئەدەبیی نیما، خەڵاتی هەواڵنێرانی ئێران، خەڵاتی شێعری لاوی ئێران و خەڵاتی شێعری ژنانییان پێ بەخشراوە.