سێ بەرهەمی سینەماكارانی كورد بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی "حسنات" دەكەن
15:11 - 24 رێبەندان 2711
كوردپا: سێ بەرهەمی سینماكارانی كورد لە بوارەكانی: سیناریۆ، ئەنیمەیشن و چیرۆكیدا چوونە قۆناغی كۆتایی دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی حەسەناتەوە كە بڕیارە مانگی رەشەممە لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە بچێت.
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، دوا بە دوای سەركەوتنی هونەرمەندان و سینەماكارانی كورد لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران، لێژنەی فێستیڤاڵی فیلمی حەسەنات كورتە فیلمی \"زەمینی فووتباڵ\" لە نووسین و دەرهێنانی \"جەلال نەسیری هانیس\"ی لەنێو 281 بەرهەمدا هەڵبژاردووە.
هەروەها لە بەشی فیلمی ئەنیمەیشندا \"سێبەرەكان لە دوایین بیرەوەریی رووباردا\" لە نووسین و دەرهێنانی رەزا محەممەدی لەنێو 52 بەرهەمی نێردراودا گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و سیناریۆی \"مێروولەكان\" بەرهەمی هونەرمەند و سینەماكاری لاوی كورد \"تەیموور قادری\"یش بۆ بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی حەسەناتی ئیسفەهان هەڵبژێردراوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا شەپۆلێكی بەرین لە بواری سینەما و بەتایبەت كورتە فیلم، ئەنیمەیشن و سیناریۆ نووسین لەناو سینەماكارانی لاوی كورد لە كوردستانی ئێران دەستی پێكردووە و بەشداریی چالاكانە و سەركەوتنیان لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و بیانییەكان نیشانەی گرینگی و روو لە گەشەی هونەری سینەمایە لە كوردستان.