سێ برای وەرزشوانی خەڵکی شاری نەغدە شانازی جیهانییان تۆمار کرد
16:06 - 27 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد، سێ برای خەڵکی شاری نەغەدە لە کێبڕکێی جیهانی پینگ پۆنگی وڵاتی فەرانسە میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: سێ پزیشکی وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری نەغەدە سەر بە پارێزگای ورمێ خەڵاتی زێری پینگ پۆنگ کێبڕکێی وڵاتی فەرانسەیان بە دەست هێنا.
شوناسی ئەو سێ برا پزیشک و وەرزشوانە بە ناوەکانی\"کامران، کەیوان و کاوە حەسەن زادە\" ڕاگەیەندراوە.
کێبڕکێی جیهانی پینگ پۆنگی وڵاتی فەرانسە بەبەشداری هەزار و ٥٠٠ وەرزشوان لە ٤٠ وڵاتی جیهان تێدا بەشداربوون و لە ١٩ بەشی وەرزشی بەرێوەچووە، ئەو سێ برایە توانیویانە لە گرووپی تەمەنە جیاوازەکان میداڵی زێڕ بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
کێبڕکێی پزیشکانی جیهان هەر دوو ساڵ جارێک لە یەکێک لە وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت.
دوو ساڵ پێش ئێستاش ئەو سێ برا وەرزشوان و پزیشکە، لە کێبڕکێی پینگ پۆنگ وڵاتی ئیرلەند، پلەی قارەمانیەتیی ئەو کێبڕکێیانەیان بە دەست هێنا بوو.