سێ برای دەستبەسەر كراوی مەریوانی چارەنووسیان ناڕوونە
15:23 - 3 بەفرانبار 2711
كوردپا: سێ هاووڵاتیی شاری مەریوان دوای تێپەرینی زیاتر لە یەك مانگ لە دەستبەسەر كردنیان چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، عەلی، یەدوڵڵا و باقی وەیسی رێكەوتی 25ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا لە چارەنووسیان زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
بە وتەی شایەتحالان ئەو سێ هاووڵاتییە كوردە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حێزبیكی ئۆپۆزیسیونی حكومەتی ئیسلامیی ئێران گیراون.
بنەماڵەی ئەو سێ كەسە هەتا ئێستا بۆ چەندین جار بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی عەلی و یەدوڵڵا و باقی وەیسی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان كردووە، بەڵام لێپرسراوانی ئەو ناوەندە لە دانی زانیاری خۆیان بواردووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە 94 رۆژی رابردووە (سەرەتای وەرزی پاییز) هەتا ئێستا 94 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە حوكمی 9 كەسیان یەكلایی كراوەتەوە.
8 كەس لەو 94 دەستبەسەر كراوە سەرجەم بە 112 مانگ زیندانی حوكم دراون و هەروەها یەك كەسیش بە ناوی زەینب جەلالیان لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی تارانەوە بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دراوە.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.