سینەماكارێكی كورد، خەڵاتی ئاكادیمیای "ئاسیا - پەسیفیك"ی بەدەستهێنا
18:59 - 16 سەرماوەز 2711
كوردپا: سیناریۆی پڕۆژەی فیلمی نوێی (شەوكەت ئەمین كوركی) خەڵاتی 25 هەزار دوڵاری سندووقی فیلمی ئاكادیمیای خەڵاتی ئیسكرینی ئاسیا - پەسیفیك APSA و ئەنجومەنی فیلمی ئەمەریكای لە وڵاتی ئوستورالیا بەدەستهێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بیرەوەرییەكانی سەر بەرد\" ناوی فیلمی تازەی (شەوكەت ئەمین كوركی)یە كە ئێستا لە قۆناغی ئامادەكاری دایە، سیناریۆی ئەم پڕوژەیە بە هاوبەشی لەلایەن \"شەوكەت ئەمین كوركی\" و \"محەممەد ئەكتاش\"ەوە نووسەراوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا كاری وێنە گرتنی ئەنجام بدرێت.
ئەمە دووهەمین خەڵاتی فیلمی \"بیرەوەرییەكانی سەر بەرد\"ە كە پێش وێنە گرتن، وەری دەگرێت.
سندووقی فیلمی ئاكادیمیای خەڵاتەكانی ئیسكرین ئاسیا - پەسیفیك (ASIA-PACIFIC) و ئەنجومەنی فیلمی ئەمریكا، ساڵی 2010 دەستی بەكار كردووە و ئەم خەڵاتە لەلایەن
( APSA ) وەكوو یارمەتییەكی ئابووریی ساڵانە، پێشكەش بە هونەرمەندانی براوە دەكرێت.
ئەمساڵ خەڵاتی سندووقی فیلمی ئاكادیمیای ئیسكرین ئاسیا - پەسیفیك و ئەنجومەنی فیلمی ئەمریكا بە 4 سینەماكار لە وڵاتانی جیهان پێشكەش كرا.
دەرهێنەری كورد شەوكەت ئەمین كوركی ساڵی 2008 وەكوو ئەندامی ئاكادیمیای خەڵاتی سینەمایی ئیسكرینی ئاسیا - پەسیفیك APSA وەرگیرابوو، ئەم فیستیڤاڵە هەموو
ساڵێك لە شاری \"گۆلدكۆئێست\"ی وڵاتی ئوستورالیا بەڕێوە دەچێت.
ئاكادیمیای خەڵاتی سینەمایی ئسكرینی ئاسیا - پەسیفیك لە ساڵی 2006 لە ئوستراڵیا بە مەبەستی دیاری كردنی باشترین بەرهەمەكانی سینەمایی ئاسیا دامەزراوە و هەموو ساڵێك بۆ هەموو بوارێك وەكوو خەڵاتی ئوسكار، 5 كاندیدی سەركەوتوو هەڵدەبژێرێت و بانگهێشتیان دەكات و خەڵاتی رێز لێنانیان پێی دەبەخشێت و یەكێكیان وەكوو باشترین دەست نیشان دەكات.
ساڵی 2007 شەوكەت ئەمین كوركی بە فیلمی سینەمایی \"پەڕینەوە لە غوبار\" لە فیستیڤاڵی \"ئاسیا - پەسیفیك\" بەشداری كرد و وەك یەكێك لە 5 دەرهێنەری سەركەوتووی فیستیڤاڵ هەڵبژێردرا.
خەڵاتی ئیسكرینی \"ئاسیا - پەسیفیك\" لەلایەن دەوڵەتی كوینزلەندی ئوستوالیا و بە پشتیوانیی یۆنسكۆ و فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی یەكیەتیی بەرهەمهێنەرانی فیلم (فیاپف) بە باشترینەكانی سینەمای \"ئاسیا - پەسیفیك\" پێشكەش دەكرێت.
شەوكەت ئەمین كوركی ماوەیەك پێش ئێستا بە سیناریۆی \"بیرەوەرییەكانی سەر بەرد\" لە بەشی \"پروژەكانی ئاسیا\" لە شازدەیەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی \"پوسان\" لە كۆرەی باشوور بەشداری كرد و توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی گوتێبێرگ بەدەست بهێنێت.