سینەماكارانی كوردی ئێران و چەند سەركەوتنێكیتر
14:09 - 6 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دیكیۆمێنتی \"بەرزایی هیوا\" بەرهەمی سینەماكاری كورد بۆ بەشداری لە سی و نۆیەمین خولی فێستێڤاڵی \"ئێكۆتاپ فیلم\" هەڵبژێردرا و هەروەها سینەماكارێكی دیكەی كورد بە دوو دیكیۆمێنتەوە بەشداریی فێستیڤاڵەكانی \"رویش\" و \"رشد\" دەكات.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران ـ نووسینگەی سنە، بەرهەمی دیكیۆمێنتیی \"بەرزایی هیوا\" لە نووسین و دەرهێنانی دەرهێنەری كورد \"كەیوان مەجیدی\" لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە بۆ بەشی پێشبڕكێی سی و نۆیەمین فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی \"ئێكتاپ فیلم\" لە وڵاتی ئێسلواكی هەڵبژێردراوە.
دیكیۆمێنتی \"بەرزایی هیوا\" هەتا ئێستا توانیویە لە چەند فێستێڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا خەڵات بەدسەت بهێنێت، ئەم دیكیۆمێنتە چیرۆكی ژیانی پیرە پیاوێك دەگێڕێتەوە كە هاوڕێ لەگەڵ كچەكەی بە یادی هاوسەرە لەدەست چووەكەی كێوێكی بەرز ئەكاتە باخە رەز.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە، دیكیۆمێنتی \"دراوسێیەكانی ئاسمان\" لە دەرهێنانی پەرویز رۆستەمی بۆ بەشی پێشبڕكێی هەشتەمین فێستێڤاڵی كورتە فیلمی \"رویش\" هەڵبژێردراوە و هەروەها دیكیۆمێنتێكی دیكەی پەروێز رۆستەمی دەرهێنەری كورد بەناوی \"میلۆدیی بەرد\" بۆ بەشی پێشبڕكێی فێستێڤاڵەكانی \"روشد و هەقیقەت\" هەڵبژێردراوە.
دیكیۆمێنتی \"میلۆدیی بەرد\" لە سەركەوتنێكی دیكەدا بەمزوانە لە \"فێستیڤاڵی ناوچەیی بانی ئێران\"دا بەشداری دەكات. پێشتر توانیویە خەڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنتیی فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆك لە هەرێمی كوردستان و هەروەها خەڵاتی دەرهێنەریی فێستێڤاڵی ناوچەیی رۆژئاوای ئێران كە حەفتەیەك لەمەوپێش لە شاری روانسەر بەڕێوە چوو، بۆ خۆی مسۆگەر بكات.