سیاوەش عەینی و کەیوان ئەندار بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کران

10:22 - 19 رەشەمه 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیاوەش عەینی" و "کەیوان ئەندار"، خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو دوو هاووڵاتییە، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، "سیاوەش عەینی"، مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەروەها سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کەیوان ئەندار، خوێندکاری ڕشتەی زمانی ئینگلیسی لە زانکۆی تەورێز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.