"سیاوەش حەیاتی" بە بارمتە ئازاد کرا

10:47 - 26 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، بە دانانی کەفاڵەت لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بەفرانبار، "سیاوەش حەیاتی"، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و ئەندامی شۆرای ڕێبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد، بە دانانی کەفاڵەت لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی بەفرانبار، "سیاوەش حەیاتی"، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و ئەندامی شۆرای ڕێبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد، لە پێش دەرگای زانکۆی ڕازیی کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی یارسان، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای ڕشتەی زانستی سیاسی لە زانکۆی ڕازیی کرماشانە.