سیاوەش جەوان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

16:42 - 16 بەفرانبار 2720

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیاوەش (فورات) جەوان" بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوی کاتی هەتا کۆتاییەکی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ، ڕاگوێزراو و ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەر لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی ئەو زیندانه ڕاگوێزرا.

تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیاندراوە.