سیامەک ئەدوایی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا

10:50 - 29 رەشەمه 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەک ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، سیامەک ئەدوایی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.