سیامەند کەرامەت بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا
12:58 - 1 گەلاوێژ 2722
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، "سیامەند کەرامەت (ئالانی)" هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، سیامەند کەرامەت (ئالانی) بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە نەخۆشخانەی شنۆ دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.
سیامەند کرامەت بەرپرسی ناوەندیی بێهداشتی "نەلۆسـ"ـە".
هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.