سیامەند رەحمان وەكوو یەكەمین وەرزشكاری جیهان ناسێندرا

15:58 - 20 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بەهێزترین پیاوی جیهان لەشنۆ، وەكوو یەكەمین وەرزشكار و پاڵەوانی كەمئەندامی دونیا هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ناسناوی یەكەمین و سەركەوتووترین وەرزشكار، مانگی رابردووی میلادی لەلایەن كۆمیەتی نێودەوڵەتیی پارائۆلەمپیكەوە بە سیامەند رەحمان بەخشرا.

ئەو وەرزشڤانە تەمەن ٢٦ ساڵەیە لەنێوان شەش وەرزشكاری دیكەدا توانیویەتی ئەو سەركەوتنە بەدەست بێنێت.

سیامەند رەحمان ٦٩.٩‌%ی دەنگەكانی بەدەست هێنابوو.

بەهێزترین پیاوی جیهان لەوتووێژێكدا وتویەتی: بە باوەڕی خۆم ئەو هەڵبژاردنەم دەگەڕێتەوە بۆ سەركەتنەكانم لە ركابەرییەكانی پارائاسیایی \"ئینچۆن\" كە توانیم سێ‌جار لە ئاستی ژمارەی پێوانەیی جیهاندا تۆمار بکەم.

ئەو وەرزشكارە شنۆییە، باسی لەوەش كردووە، راهێنەرەكانم ئیزنیان پێ‌نەداو وەزنەی ٣٠٠ كیلۆیی هەڵبگرم و هیوادارم لەداهاتوودا بتوان ئەو كارە بكەم.

سارە جەوانمەردی وەرزشكارێكی دیكەی ئێرانییە كە توانیویەتی پلەی دووەم بەدەست بێنێت.

سیامەند لە ركابەرییەكانی \"ئینچۆن\"‌لە كورەی باشوور توانیبووی وەزنەی ٢٨٧ و ٢٩٢ كیلۆیی هەڵبگرێ و میداڵی زێڕ مسۆگەر بكات.

ئەو خەڵاتە لەلایەن سیامەند رەحمانەوە پێشكەش بە خەڵكی كۆبانی كرابوو.