سۆنقۆر/ فێرکردنی منداڵان بە کێشانی ماددەی هۆشبەر

21:22 - 21 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: پۆلیسی سۆنقۆر لە پارێزگای کرماشان هەواڵی گیرانی باوک و دایکانێک کە چۆنیەتی کێشانی تلیاک فێری مناڵەکانیان دەکەنی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بڵاوبوونەوەی وێنەی فێرکردنی منداڵانی کەم تەمەن لەمەڕ کێشانی ماددەی هۆشبەر لە شاری سۆنقۆر لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شەپۆلێک لە نیگەرانیی هاووڵاتییانی کوردی بەدواوەبوو.

پۆلیسی ئەم شارە لە دژکردەوەیەکدا بەو هەواڵە، گیرانی چوار گیرۆدەبوو بەماددەی سڕکەری لە پێوەندی لەگەڵ ئەم دۆسیەدای ڕاگەیاند.

فەرماندەی ئینتیزامیی سۆنقۆر لە وتووێژێک لەگەڵ ڕاگەیەنەکاندا بشتڕاستی کردەوە کە؛ پاش پشکنینی شوێنەکە، هەندێ ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی کێشانی، دۆزراونەتەوە.

پێشتر سەرهەنگ موجتەبا شەهبازی لە ڕاپۆرتێکدا وتوبووی کە؛ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٤٠٨ کەس لە وردەفرۆشانی ماددەی هۆشبەر و گیرۆدەبووان لە سۆنقۆر دەستبەسەر کراون کە بە نیسبەت ساڵی ٩٤، ٦٣% زیادی کردووە.

دیاردەی \"بنەماڵەی گیرۆدەبوو\" یەکەمینجار ٣ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن پێدرام سالمی وێنەگری ناسراو لە گوندی \"گۆرگین دەڕە\"ـی سەربە کرماشان ئاشکرا کرا.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی کێشانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن منداڵانەوە لەکاتێکدایە کە؛ بەرپرسی کۆمیسیۆنی دادوەریی و حقوقیی مەجلیس ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە؛ نزیک بە ٥٣٠٠ کەس لە گرتووخانەکانی وڵات بەهۆی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە.

\"\"
سۆنقۆر/ فێرکردنی منداڵان بە کێشانی ماددەی هۆشبەر

\"\"
سۆنقۆر/ فێرکردنی منداڵان بە کێشانی ماددەی هۆشبەر