سپای پاسداران لە ناوچەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی مانۆڕی نیزامیە
13:38 - 30 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ماوەی چەند رۆژە هێزەكانی سەر بە سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەكانی ورمێ، ماكۆ و سەلمَاس سەرقاڵی بەڕێوەبردنی مانۆڕی نیزامین.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو مانۆڕە نیزامییە لە ناوچەكانی \"بوورالان\"ی سەر بە شارستانی ماكۆ، \"ئەنزەل\"ی سەر بە ورمێ و \"زندەشت\"ی سەر بە شاری سەلمَاس بەڕێوە دەچێت.
دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لەو باوەڕە دان كە دەنگی گوللە و خومپارە، ئاسایش و هێمنیی ناوچەكەی تێكداوە و ئەو هێزانە بەبێ پاراستنی حورمەتی خەڵك دێنە ناو ئاواییەكانەوە.
هەواڵنێری كوردپا رایگەیاند، هێزە ئینتزامییەكانیش لەو مانۆڕە نیزامییەدا بەشدارن.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو هێزانە وێڕای بیانوو گرتن لە ئاژەڵداران و شوانكارەكانی ئەو ناوچانە، داواشیان لێكردوون كە هەر جموجۆڵێكی حیزبە كوردییەكان لەو ناوچانە بە ناوەندە پێوەندیدارە حكوومەتییەكان رابگەیەنن.
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت زۆربەی شارە سنوورییەكان حەرەكەت و جموجووڵ و خۆ تەیار كردنی نیزامی چڕتر بۆتەوە و بە وتەی سەرچاوەەكان و خەڵكی ناوچەكە ئەم مانۆڕە نیزامییانە ژیانی ئاسایی خەڵكیان تووشی ترس و نیگەرانی كردووە.