سپای پاسداران جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردەوە

12:22 - 28 جۆزەردان 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە بەرزاییەکانی "ئالانە" لە خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردەوە.

هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاند: "کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، تۆپخانەکانی سپای پاسداران تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستانی دەست پێکرد و هەتا ئێستا درێژەی هەیە".

تۆپبارانکردنی بەردەوامی سپای پاسداران بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی ناوچەی "ئالانە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تۆپبارانکردنی ئەو ناوچەیە خەساری گیانیی نەبووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی تۆپباران کردبوو.