سوئیس/ بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کوردی لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئیران، بەڕەوڕوون

20:38 - 8 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کورد دانیشتووی وڵاتی سوئیس لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران بەرەوڕوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئیبراهیم عەزیزی\" وێڕای بنەماڵەکەی کە ماوەی چوار ساڵ پێش وەکوو پەناخواز لە وڵاتی سوئیس نیشتەجێن، لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێران بەرەوڕوون.

\"\"بەرپرسانی ئیدارەی کۆچ و کۆچبەریی وڵاتی سوئیس، چەند ڕۆژ پێش داخوازیی پەناخوازیی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕەت کردووتەوە و ئەم بنەماڵەیە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران هەیە.

ڕۆژنامەی \"ستگالتر ناخریختی\" سوئیس هەروەها ڕاپۆرتێکی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەگەری دیپۆرتی \"ئیبراهیم عەزیزی\" و بنەماڵەکەی بڵاو کردووەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە داوای لە بەرپرسانی ئیدارەی کاروباری پەناخوازان کردووە، پێداچوونەوەیەک بە بڕیارەکەیاندا بکەن و ڕایگەیاندووه لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، گیانی خۆی و بنەماڵەکەی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەکەوێتە مەترسییەوە.