سوپای پاسداران لەناوچە سنوورییەکانی ورمێ هێزی زیاتر جێگیر دەکات
13:48 - 6 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: پاش ئەوەی کە پێشمەرگەکانی کورد لەسنوورەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان حوزوورییان بەرچاوتر بوو، جموجۆڵی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لەو ناوچانە رووی لەزیاد بوون کردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چیای کێلەشین لەشاری شنۆ بۆتە شوێنی نیشتنەوەی هێلی کۆپتێرەکانی سوپای پاسداران و بەردەوامی سەرقاڵی گواستنەوەی هێزن.
بەوتەی چەندین سەرچاوەی ئاگادار لەورمێ و شنۆ، هاوکات لەگەڵ ناردنی هێزە نیزامییەکان هێزی خۆجەیش هاوڕییەتیان دەکەن.
داڵامپەر و \"بز سینا\" لەورمێ و کێلەشین لەشنۆ بو وێنە لەو شوێنانەن کە هێزی سوپای پاسدارانی لێ جێگیر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە راپۆرتەکان باس لەوەدەکەن کە کەش و هەوای ئەمنیەتی لە شار و ئاواییەکاندا زاڵە و سەرچاوەیەک بە هەواڵنێری کوردپای وتووە، هێزەکانی بەسیج لەو کەسانەن کە بوونەتە هۆکاری دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکدا.
هەر لەو پێوەندییەدا باس لەوەش کراوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەناوچە سنوورییەکانی کوردستان و ناوچەی ورمێ زیاتر لە ٣٠ کەس دەستگیر کراون.
لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هێزی پێشمەرگەی بۆ ناوچەکانی شنۆ، ورمێ و پیرانشار رەوانە کردووە و بەرپرسانی ئەو حیزبە ئامانج لەناردنی ئەو هێزەیان ئەرکی سیاسی ـ تەشکیلاتی راگەیاندوە.
هەواڵی پێوەندیدار:
دوایین زانیارییەکان لەبارەی هێرشی pkk بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات+ تەکمیلی
شارەکانی شنۆ و ورمێ بەهۆی حوزووری هێزەکانی حدکا میلیتاریزە کران + تەکمیلی
RMMK: هێرشی پ.ک.ک بۆسەر پێشمەرگە، لە قازانجی دوژمن دایە
راگەیەندراوی حدکا سەبارەت بە هێرشی پەکەکە و هەڵوێستی حیزبی کۆمەڵە
شەڕی پ.ک.ک و حیزبی دێموکرات/ بەردەوامی ناکۆکییەکان لەمیدیا و چاپەمەنییەکان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتنەئارای هەر چەشنە شەڕێکی براکوژیی مەحکووم کرد
ح.د.ک: جموجۆڵی ئێمە لەناوچە سنوورییەکان لەچواچێوەی چالاکییە تەشکیلاتییەکان دایە