سوپای پاسداران لە سەلاسی باوەجانی، هاووڵاتییەکی دیکەی کوشت
16:23 - 11 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە ئوستانی کرماشان، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران گیانی لێ ئەستێندرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ هاووڵاتییەکی کورد بەناوی سالار شامورادی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ کوژرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار شامورادی، کە ماشێنێکی جۆری تۆیۆتای پێ بووە، لە جاددەی شێخ سەڵە و بەبێ ئاگادار کردنەوە، لە دواوە تەقەی لێکراوەو بەو هۆیەوە گولـلەی بەرکەوتووەو گیانی لە دەست داوە.
هەروەها رۆژی پێنجشەممەش، رێکەوتی ٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی \"بانی هوویە\"ی سەربە سەلاسی باوەجانی بەناوی \"حوسین قادر نەژاد\"، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردەش لە ناوچەی شێخ سەڵەی سەربە سەلاسی باوەجانی و بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ گیانی لێ ئەستێندرابوو.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کوشتنی هاووڵاتییان لەلایەن ناوەندە جۆراوجۆرە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوام لە ئارادا بووەو بەهۆی ئەوەیکە بکوژەکان هیچ کات سزا نەدراون، رەوتی کوشتنی هاووڵاتییان، بەبێ هۆکاری روون و بە بیانووی وەک هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ و نزیکبونوەوە لە سنوور، رۆژ لە دوای رۆژ رووی لە زیادبوون کردووە.