سوپای قودسی ئێران لە سنووری مێهرانەوە هێز رەوانەی عێراق دەکات
14:52 - 5 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای کۆنترۆڵ کرانی چەندین شار و ناوچەی عێراق لەلایەن هێزە چەکدارەکانی داعشەوە، سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئێسلامیی ئێران بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو هێزانە، دەستبەجێ چەکدارەکانی سوپای قودسی گەیاندە ناو خاکی عێراق.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممەی رێکەوتی ١ی پووشپەڕ ژمارەیەکی بەرچاوی هێزی نیزامی بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لە خاڵی سنووریی مێهران لە ئوستانی ئیلامەوە ئاودیوی خاکی عێراق بوونە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند، ئەو هێزە ١٥٠٠ کەس بوو، کە رۆژی یەکشەممە لەژێر ناوی زیارەتی نەجەف و کەربەلا لە سنووری مێهرانەوە هاتوونەتە خاکی عێراق.
هەروەها ماڵپەڕی \"باشگای هەواڵنێران\" بڵاوی کردۆتەوە، \"سەرەڕای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ ناو خاکی عێراق، رۆژانە ٢٥ کاروان بۆ زیارەت کردنی شوێنە پیرۆزە ئایینییەکان (عتبات عالیات)، لە خاڵی سنووریی مێهرانەوە دەگەنە ناو خاکی عێراق\".
چەند رۆژ پێش ئێستاش حەسەن رۆحانی لە ئوستانی لوڕستان، رایگەیاندبوو؛ \"حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزە ئایینییەکان (عتبات عالیات) لە عێراق لە هیچ هەوڵێک درێغی ناکات\".
رۆژی رابردوو ماڵپەڕی باسنیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، گوردانی ٤ی سوپای قودسی حکوومەتی ئێران گەیشتوونەتە نزیک شاری کەرکووک و هاوکاتیش هێزەکانی پێشمەرگە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
شاری کەرکووک، پاش هێرشی هێزە چەکدارەکانی داعش، کەوتۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوەو هێزەکانی پێشمەرگە لەو شارە جێگیر کراون.
هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش)، لە ماوەی ٢ حەفتەی رابردوودا لە ناوچە سوننی نیشینەکان هێرشی بەرفراوانیان کردۆتە سەر هێزەکانی سەربە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و شار و گوندەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە.