سووتاندنی زبڵ لەنێو پارکی میللەتی دیواندەرەدا + وێنـــە

13:11 - 3 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی شارەوانیی شاری دیواندەرە لە کردەوەیەکی سەرسوڕهێنەر و هاوکات مەترسیدار، پاشماوەی زبڵەکانیان لە پارکی گشتیی شاردا ئاگر تێبەردا.

کۆکردنەوەی پاشماوە و زبڵ لە شارە گەورە و بچووکەکاندا، لەلایەن بەرپرسانەوە بە پرۆشی بیری لێ دەکرێتەوە، بەڵام زبڵ و پاشماوەکانی نێو پارکی دیواندەرە بەشێوەیەکی نایاسایی لەناو دەبرێن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢ رۆژ پێش ئێستاو لە کاتی نیوە شەودا مەئموورانی شارەوانیی دیواندەرە، لەنێو پارکی گشتیی ئەو شارەدا ئاگریان لە زبڵ و پاشماوەکان بەرداو ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان و رۆژنامەنووسانی لێکەوتەوە.

پارکی میللەت لە نێوەڕاستی شاری دیواندەرەدا هەڵکەوتووەو هەنووکە بۆتە شوێنێک بۆ لەناوبردن و سووتاندنی پاشماوەو زبڵی بەجێماوی هاووڵاتییان.

بڵاوبوونەوەی وێنەی سووتاندنی پاشماوە و زبڵ لە نێو پارکی دیواندەرە لە کاتێک دایە کە پێشتر جێگری فەرمانداریی ئەو شارە فەرهەنگی رێزدانان بۆ مافەکانی یەکترینی بە زامنی چارەسەریی کێشەکان لەقەڵەم دابوو.

هاووڵاتییانی شاری دیواندەرە، کەمیی داهات و بەڕێوەبەریی لاواز نابەرپرسیارەتیی بەرپرسانی ئیدارەی شارەوانی بە کێشە سەرەکییەکانی ئەو ئیدارەیە لەقەڵەم ئەدەن.
\"14151.jpg\"

\"14150.jpg\"

\"14149.jpg\"

\"14148.jpg\"