سوهەیب یارئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:48 - 13 رەشەمه 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوهەیب یارئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی فەریدوون خەڵکی شاری شروێنەی بەخشی کڵاشی جوانڕۆ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی جوانڕۆ بە دانانی بارمتە هەتا کاتیی دادگاییەکی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندان، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.

سوهەیب یارئەحمەدی لە ماوەی دەسبەسەرکرانی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک نییه.