سولێمانی/ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد لەئێران + وێنــە
16:09 - 18 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: مانگرتنی چالاکانی سیاسیی و رۆژنامەنووسانی کورد لە شاری سولێمانی لە هەرێمی کوردستان - ئێراق، پاش چوار رۆژ کۆتایی پێهات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری هەولێر، چالاکانی سیاسی و رۆژنامەنووسیی کوردی خەڵكی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کە لەبەردەم دەفتەری نوێنەرایەتی پارلمانی هەرێمی کوردستان لەشاری سولێمانی مانیان گرتبوو، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
ئەو مانگرتنە رۆژی سێشەممە و دوابەدوای لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی دەستی پێکرد و لەو ماوەیەدا لەلایەن زۆربەی چالاکانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کوردی هەر چوار بەشی کوردستانەوە پشتیوانییان لێکرا.
کۆماس شابازی باسی لەوەش کرد، \"ئەو خۆپیشاندانەی رۆژی رابردوو بە دەستپێشخەریی کەمپەینی \" نا بۆ کوشتاری سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان\" بەڕێوە چوو.
ئەو چالاکە سیاسییە سەبارەت بە یاداشت نامەی کۆتایی خۆپیشاندانەکەی رۆژی رابردوو لە سلێمانی، گوتی: \" ئێمە لەو یاداشتنامەیەدا روو لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داوامان کردووە سەبارەت بە شەپۆلی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوێست بگرن و هاوکات داوا لە پارلمانی هەرێمی کوردستانیش کرا کە لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئێران پێک بێنێت.
شابازی لە پەیوەندی لەگەڵ پشتیوانیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان لەو مانگرتنە چوار رۆژەی چالاکانی سیاسی و رۆژنامەنووسی لە شاری سولێمانی، گوتی: زیاتر لە ١٢ رێکخراوی سیاسی لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان پشتیونییان لەو مانگرتنە کرد و ژومارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، نووسەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش هاتنە شوێنی مانگرتنەکە و پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتوان راگەیاند.
خۆپیشاندان و مانگرتنی رۆژی رابردوو لە شاری سولێمانی هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی نارەزایەتی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو کە سەرەڕای دانی دروشمی \"مەرگ بر اصل ولایت فقیه\"، کونسولخانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردباران کرد.
وێنـــه: کەمپەینی \" نا بۆ کوشتاری سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان\"
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری هەولێر، چالاکانی سیاسی و رۆژنامەنووسیی کوردی خەڵكی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کە لەبەردەم دەفتەری نوێنەرایەتی پارلمانی هەرێمی کوردستان لەشاری سولێمانی مانیان گرتبوو، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
ئەو مانگرتنە رۆژی سێشەممە و دوابەدوای لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی دەستی پێکرد و لەو ماوەیەدا لەلایەن زۆربەی چالاکانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کوردی هەر چوار بەشی کوردستانەوە پشتیوانییان لێکرا.
کۆماس شابازی: ئەو خۆپیشاندانەی رۆژی رابردوو بە دەستپێشخەریی کەمپەینی \" نا بۆ کوشتاری سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان\" بەڕێوە چوو.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو مانگرتنە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: \"مانگرتووانی شاری سلێمانی بە هەڵگرتنی پلاکارد و مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، لە شەقامی \"سالم\"ەوە هەتا بەر دەم دەفتەری نوێنەرایەتیی پارلمانی هەرێمی کوردستان، دروشمی \"نا بۆ سێدارەیان\" وتووەتەوە\".کۆماس شابازی باسی لەوەش کرد، \"ئەو خۆپیشاندانەی رۆژی رابردوو بە دەستپێشخەریی کەمپەینی \" نا بۆ کوشتاری سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان\" بەڕێوە چوو.