سنە/هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرت، لەلایەن گۆرانیبێژێكی كوردەوە
14:24 - 19 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: كۆنسێرتی مۆسیقی گۆرانیبێژێكی \"پاپ\"لە سنە بەهۆی ناردنی \"پەیامی نەشیاو\" هەڵوەشێندرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سیروان خوسرەوی گۆرانیبێژی خەڵكی شاری سنە چەند كاتژمێر بەر لە دەستپێكی كۆنسێرتەكەی لە شاری سنەوە گەڕاوەتەوە شاری تاران.
هەڵوەشاندنەوەی لەناكاوی ئەو كۆنسێرتە كە تەنانەت مۆڵەتیشی پێدرابوو، خەڵكی و ناوەندە پێوەندیدارەكانی تووشی شۆك كردبوو.
بڕیار بوو ئەو كۆنسێرتە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە زێدی سیروان واتە شاری سنە بەڕێوە بچێت.
لەو بارەیەوە بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی سنە بە هەواڵدەریی ئیرنای وتووە، ئەو كارە هیچ باش نیە كە كۆنسێرتێك بە هۆی پڕوپاگەندە و دژایەتی هەڵبوەشێندرێتەوە و هەمیشەش كاری گۆرانیبێژەكان بەدڵی هەموو كەس نییە.
سیروان خوسرەوەی هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆنسێرتەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کە لە رێگەی فەیسبووکەوە \"کۆمێنت و پەیامی نەشیاو\"ی بەدەست گەیشتووە.
لە پەیجی تایبەتی سیراوان خوسرەوەیدا \"بورجی میلاد\"ی تاران وەكوو وێنەی پڕۆفایڵ بە دروشمی \"شاری من\"دانراوە و ئەو كارەش بۆتە هۆی تووڕەیی و بێزاری هاووڵاتییانی كورد لە ناوبراو.
خوسرەوەی لەوڵامدا نووسیویەتی\" دەبێبمبوورن كە بە كوردی گۆرانی ناڵێم و جلی كوردی لەبەر ناكەم و هەروەها من لەتاران لەدایك بووم و ژیان بەسەر دەبەم\".
ئەو نووسراوەیەی خوسرەوی لەگەڵ وەرێخستنی كەمپەینی بایكۆتی كۆنسێرتەكەی بەرەوڕوو ببوویەوە و لە هەمبەردا ئەو گۆرانیبێژە وتوویەتی: چیدیكە من لەشاری سنە كۆنسێرت بەڕێوە نابەم.
هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرت لەكوردستان و ئێران شتێكی تازە نیە و ماوەیەك لەمەوبەریش لە ورمێكۆنسێرتێكی دیكە هەڵوەشێندرایەوە.