سنە/ کەڵک وەرگرتن لە تێکەڵکردنی ڕەنگەکانی ئەکریلیک و گواش بۆ نیگارکێشان

19:47 - 12 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: پیشانگایەکی نیگارکێشیی تاکەکەسی لە هۆڵی سینما بەهمەنی شاری سنە، بۆ ماوەی یەک حەوتوو بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کچە هونەرمەندێکی دەستڕەنگینی کورد بە ناوی \"ستارە حوسێنی\" لە درێژەی چالاکییە هونەرەییەکانی‏دا، پیشانگایەکی نیگارەکێشراوەکانی خۆی لە هۆڵی سینما بەهمەنی شاری سنە، بۆ ماوەی یەک حەوتوو دەکاتەوە.

ئەوە پێنجەمین پیشانگای ئەو کچە هونەرمەندە کوردەیە کە تێیدا، ٢٢ بەرهەمی نیگارکێشانی خۆی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سروشتی بێ‏گیان و فیگوور، بە کەڵکوەرگرتن لە تێکنیکی ئاوێتە کردنی ئەکریلیک و گواش، خستەبەرچاوی هونەردۆستان و لایەنگەرانی ئەو بوارە.

ئەو پێشانگایە، هەتاکوو ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕێبەندان، درێژەی دەبێت و لە دوو تایمی ١٠ بۆ ١٢ی نیوەڕۆ و ٥ بۆ ٨ی ئێوارە، بەڕیوە دەچێت.

ستارە حوسێنی، دەرچووی زانکۆی نیگارکێشانە لە تاران و لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوییەوە، دەستی بە کاری هونەری نیگارکێشیی کردووە و چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری لەو بوراەدا، بەدەست هێناوە.