سنە/ ژینۆسایدی کوردەکان لە سمینارێکی زانستیدا تاوتوێ کرا+وێنە
21:22 - 26 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شارەکانی دیکەی کوردستان لە سۆنگەی ئەکادیمیکەوە تاوتوێ کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و کەسایەتی ئەدەبی و ئەکادیمی لە رێوڕەسمێکدا یاد و بیرئانینی قوربانییانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەیان بەرز راگرت.
پانێلی یەکەمی ئەو رێوڕەسمە کە کاتژمێر ٣ و نیوی پاشنیوەڕۆ دەستی پێکرد، دوکتور مورتەزا جەوانمەردی، پاریزەر لە دادگاکان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تیایدا باسی لە چۆنیەتیی ناساندنی کارەساتی \"هەڵەبجە\" و \"ئەنفال\" لە یاساکانی پەیونەدیدارە بە ژینۆسایدەوە کرد.
هەروەها لەو پانێلەدا دوکتوری ئیدریس ئەحمەدی ئاماژەی بە چۆنیەتیی شکڵگرتنی یاسا نێوەنەتەوەییەکانی پەیونەدیدار بە ژینۆساید و کۆمەڵکوژی ئینسانەکان کرد.
دواتر چەندین شێعری کوردی لە رێوڕەسمی تایبەت بە کارەساتی هەڵەبجە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
لە پانێلی کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، دوکتور جەلال شەفیعی، دوکتور مەسعوود بینەندە و دوکتور مەسعوود رۆستەمەی باسە زانستییەکانی خۆیان سەبارەت بە لایەنە جیاوازەکانی ژینۆساید و مافە نێونەتەوەییەکان خستەڕوو.
ژمارەیەک لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراقدا کیمیاباران کران، کە شارەکانی سەردەشت لە ٧ی پوشپەڕی ساڵی ٦٦، سێ جار کیمیاباران کردنی شاری نۆدشە و گوندەکانی زەردە، سەرمیل و دەیرە لە ناوچەی داڵاهۆ لەو ماوەیەدا بەرەوڕووی بۆردومانی کیمایی بوونەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و کەسایەتی ئەدەبی و ئەکادیمی لە رێوڕەسمێکدا یاد و بیرئانینی قوربانییانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەیان بەرز راگرت.
دوکتور جەلال شەفیعی
ئەو رێوڕەسمە رۆژی رابردوو لە ناوەندی فێرکاریی زمانی کوردیی سۆما – لقی شاری سنە بەڕێوە چوو و ژینۆسایدی نەتەوەی کورد بەهۆی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانەوە لە رەهەندی زانستییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.پانێلی یەکەمی ئەو رێوڕەسمە کە کاتژمێر ٣ و نیوی پاشنیوەڕۆ دەستی پێکرد، دوکتور مورتەزا جەوانمەردی، پاریزەر لە دادگاکان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تیایدا باسی لە چۆنیەتیی ناساندنی کارەساتی \"هەڵەبجە\" و \"ئەنفال\" لە یاساکانی پەیونەدیدارە بە ژینۆسایدەوە کرد.
هەروەها لەو پانێلەدا دوکتوری ئیدریس ئەحمەدی ئاماژەی بە چۆنیەتیی شکڵگرتنی یاسا نێوەنەتەوەییەکانی پەیونەدیدار بە ژینۆساید و کۆمەڵکوژی ئینسانەکان کرد.
دواتر چەندین شێعری کوردی لە رێوڕەسمی تایبەت بە کارەساتی هەڵەبجە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
دوکتور مەسعوود بینەندە
هەروەها لەو رێوڕەسمەدا، فیلمێک سەبارەت بە ژینۆسایدی مۆرڤەکان لە ئەرمەنستان، ژاپۆن و کوردستان و بەتایبەت کوشتاری شارەکانی هەڵەبجە، سەردەشت و رۆبۆسکی پیشان درا.لە پانێلی کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، دوکتور جەلال شەفیعی، دوکتور مەسعوود بینەندە و دوکتور مەسعوود رۆستەمەی باسە زانستییەکانی خۆیان سەبارەت بە لایەنە جیاوازەکانی ژینۆساید و مافە نێونەتەوەییەکان خستەڕوو.