سنە/ پرسی دژایەتی و رێگری لە كۆنسێرتەكان لە \"بەیتی رێبەری\" هاتۆتە بەر باس
15:46 - 14 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرپرسێكی باڵای حکوومەتی ئیسلامی لەئوستانی كوردستان، دژایەتیی لەگەڵ زۆربوونی رێژەی كۆنسێرتەكان و نەگونجانیان لەگەڵ دەقە ئایینییەكان دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەڕێوەبردنی كۆنسێرت لەشارەكانی سەر بە ئوستانی كوردستان لەگەڵ دژایەتی توندی ستادی\" امر به معروف و نهی از منکر\" بەرەوڕوو بۆتەوە.
جێگری ئەو ناوەندە لە شاری سنە، وتوویەتی: ژمارەی كۆنسێرتەكان لە ئوستان روو لە زیادبوونە و هۆكارەكەشی بۆ دانانی بەرپرسی نوێی فەرهەنگ و ئیرشاد گەڕاندۆتەوە.
محەمەد مورادی ئەو وتانەی لە دەفتەری نوێنەرایەتی عەلی خامنەیی لەسنە درکاندووە و سەبارەت بە تێكەڵاوی كچان و كوڕان لە كونسێرتەكاندا نیگەرانی دەربڕیوە.
فرۆشگەی \"رفاە\"ی شاری سنە و هەڵسوكەوتی پێرسونێل و كڕیاران پرسێكی دیكە بووە كە بە دوور لە شەرع و یاساكانی ئیسلام لەقەڵەم دراوە.
رەخنەگرتن لە جەعفەری لێپرسراوی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئوستانی كوردستان لەحاڵێكدایە كە لەدانیشتنی رۆژی رابردوودا، ئوستانداری كوردستانیش حوزووری هەبووە و ئەو بەرپرسەش جەختی لەسەر كونترۆڵی زیاتر بە كۆنسێرتەكاندا كردۆتەوە.
عەبدولمحەممەد زاهیدی وتوویەتی: بەپێی ئەو رەخنانەی كە لە شێوازی كۆنسێرتەكان گیراون، نابێئیزن بدەین تەنانەت ئەو كۆنسێرتانە بە شێوەی نەهێنیش بەڕێوە بچن.
ئەو قسە و باسانە دەرخەری ئەوەن كە بازنەی چالاكی كاری فەرهەنگی و هونەری بەرەو تەنگتر بوونەوە دەچێت و هاوكاتیش ناوەندە پێوەندیارەكان دەسەڵاتی زیاتریان بە مەبەستی فشار هێنان بۆ سەر بنكە فەرهەنگییەكان پێدەدرێ.
ماوەیەك لەمەوبەر كۆنسێرتی گرووپی كامكارەكان بە مەبەستی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ نەخۆشەكانی تووشبوو بە شێرپەنجە بەڕێوە چوو و تێكەڵاوی رەگەزی لەو كۆنسێرتەدا رەخنەی بەرپرسانی ئوستانی كوردستانی لێكەوتەوە.
مانگی پێشووش كۆنسێرتی موحسین یەگانە بە بیانووی تێكەڵاوی كچان و كوڕان هەڵوەشایەوە.
دەوترێت نێوەی كۆنسێرتەكان بەتایبەت لەشارەكانی كوردستان ئێران لەسەر بڕیاری \" امر به معروف و نهی از منکر\" هەڵوەشاوەتەوە و ئەمە لەحاڵێكدایە كە دەفتەری ئیدارەی ئیرشاد و فەرهەنگ لێی بێئاگا بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەڕێوەبردنی كۆنسێرت لەشارەكانی سەر بە ئوستانی كوردستان لەگەڵ دژایەتی توندی ستادی\" امر به معروف و نهی از منکر\" بەرەوڕوو بۆتەوە.
جێگری ئەو ناوەندە لە شاری سنە، وتوویەتی: ژمارەی كۆنسێرتەكان لە ئوستان روو لە زیادبوونە و هۆكارەكەشی بۆ دانانی بەرپرسی نوێی فەرهەنگ و ئیرشاد گەڕاندۆتەوە.
محەمەد مورادی ئەو وتانەی لە دەفتەری نوێنەرایەتی عەلی خامنەیی لەسنە درکاندووە و سەبارەت بە تێكەڵاوی كچان و كوڕان لە كونسێرتەكاندا نیگەرانی دەربڕیوە.
کۆبوونەوەی دەفتەری بەیتی رێبەری سەبارەت بە کۆنسێرتەکان
ئەو لێپرسراوە پێیوابووە، ئەو كۆنسێرتانە دژایەتی لەگەڵ رێنوێنی و راسپاردەكانی ئیسلام هەیە و داواوی لە بەرپرسانی فەرهەنگی كردووە كە چاودێرییەكانیان بەسەر كۆنسێرتەكاندا چڕتر بكەنەوە.فرۆشگەی \"رفاە\"ی شاری سنە و هەڵسوكەوتی پێرسونێل و كڕیاران پرسێكی دیكە بووە كە بە دوور لە شەرع و یاساكانی ئیسلام لەقەڵەم دراوە.